١٤ نیسان ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٦
Source: Mehrnews
بەریتانیا گەمارۆی خستە سەر ئێران

دەوڵەتی بەریتانیا ڕێکخراو و تاکێکی بە پاگەندەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران، خستە لیستی گەمارۆکانەوە.

  بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، دەوڵەتی بەریتانیا ئەوڕۆ دووشەممە گەمارۆگەلێکی لە دژی ڕێکخراو و تاکێکی ئەو وڵاتە بە پاگەندەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و هاوبەشی لە چالاکییە پاڵپشتکراوەکانی تاران، سەپاند.

تۆڕی فاکسترۆت (Foxtrot) و کەسێک بە ناوی "ڕاوا مەجید" ئەو ڕێکخراو و تاکەن کە بە بیانووی "یارمەتی یان ئاسانکاریی چالاکیگەلێک کە دەگاتە ئەنجامی جەنایەتی ڕێکخراوەیی لە بەریتانیا یان وڵاتانی تر" خراونەتە لیستی گەمارۆکانی لەندەنەوە و بڕیارە هەموو داراییەکانیان بلووکە بکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha